Berad Büyük
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
پێنجەم هەفتەی پاڵاوتنی هەڵبژاردەکان بۆ پاڵەوانیەتی ٢٠٢٠ی ئەورووپا، بە ئەنجامدانی حەوت یاری کۆتایی هات.
لە هەفتەی پێنجەمدا یارییەکان لە گرووپەکانی A,B و H بوون. تورکیا لە گرووپی H و لە خولەکی ٨٩دا بە گوڵێکی ئۆان توفان بە ئەنجامی ١-٠ لە ئەندۆرای بردووە.
لە هەمان گرووپ ئایسلاند ٣-٠ لە ماڵدۆڤای بردەوە، فەڕەنساش ٤-١ بەسەر ئەلبانیادا سەرکەوت.
بەم ئەنجامەوە تورکیا، فەڕەنسا و ئایسلاند خاڵەکانیان بۆ ١٢ بەرزکردەوە.
لە لایەکی ترەوە هەمان شەو کۆسۆڤۆ ٢-١ لە کۆماری چیکی بردەوە.
سبەی پاڵاوتنی هەفتەی شەشەم لەنێو گرووپەکانی D, F و G دا ئەنجام دەدرێت و بە هەشت یاری دەست پێ دەکات.
ئەنجامەکانی هەفتەی پێنجەم بەم شێوەیە بوو:
گرووپی A
کۆسۆڤۆ- کۆماری چیک ٢-١
ئینگلتەرا - بولگاریا ٤-٠
گرووپی B
لیتوانیا - ئۆکراینا ٣-٠
سربیا - پورتوگال ٢-٤
گرووپی H
ئایسلاند - مالدۆڤا ٣-٠
تورکیا - ئاندۆرا ١-٠
فەڕەنسا - ئەلبانیا ٤-١